PM:03:34:26/04/2025
872 جار خوێندراوەتەوە
کارگێری مەکتەبی سیاسی یه‌كگرتوو دەربارەی سەردانەکەی ئەمینداری گشتی حزبەکەیان بۆ تورکیا وتی، یەکگرتوو ده‌توانێت رۆڵی باش ببینێت له پرۆسه‌ی ئاشتی تورکیا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سەڵاحەدین بابەکر کە وتەبێژی یەکگرتووشە باسى لەوەکرد، حزبەکەیان بەتایبەتی ئەمینداری گشتی رۆڵی بەرچاویان هەیە له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و بەردەوام هاوکاری و پشتیوانی ئه‌و پرۆسه‌یان کردوە .
وتیشی، ماوه‌یه‌کی زۆرە یه‌كگرتوو هاوکاری پرۆسه‌ی
ئاشتی له توركیا دەکات و ئه‌وه‌ی پێی کرابێت بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسە ستراتیژییە
ئەنجامیداوە، چونكه سه‌رکەوتنی پرۆسەکە بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌سوده و هه‌مووان
براوه دەبن، هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌و لایه‌نە سودمه‌ندانە ده‌بێت.