PM:02:11:26/04/2025
1100 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی کەرکوک نۆ کەسیان دەستگیرکرد کە بە رەگەز ئەفغانی و بەنگلادیشین و ویستویانە بە رێگای نایاساییدا بچنە ناو شارەکە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، هێزێکی هاوبەشی فەوجی سوات، فەوجی تاکتیکی، پۆلیسی هاوکاری و دەوریە لە ئۆپەراسیۆنێکدا نۆ کەسیان دەستگیرکردووە کە بە رەگەز ئەفغانی و بەنگلادیشین و ویستویانە بە رێگای نایاساییدا بچنە ناو شارەکە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، لە جەبەل بور توانیویانە نۆ کەس
دەستگیربکەن کە ویستویانە بە رێگا نایاسایەکاندا بچنە شاری کەرکوک.
هەروەها، لە ئێستادا رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر
و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.