سەردێڕ:

بانکی نێودەوڵەتی پشتگیری عێراق دەکات لە رووی وزەی نوێبووەوە

PM:12:26:26/04/2025

896 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق، بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ساڵانەی بەهاری بانک و گروپی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد کە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو باس لە رۆڵی بانکی نێودەوڵەتی کرا لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە بەرنامە چاکسازییەکانیدا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و شاندی یاوەرییان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکانی ساڵانەی بەهاری گروپی بانکی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد کە لە نێوان ٢٠-٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥ لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، بۆ تاوتوێکردنی ئاستەنگە ئابوورییە جیهانییەکان و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری دارایی و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە رۆڵی بانکی نێودەوڵەتی کرا لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە بەرنامە چاکسازییەکانیدا، بەتایبەتی لە بابەتەکانی زۆرترین داهات، فشاری خەرجییەکان، دیجیتاڵکردن، سیستەمی ئەلیکترۆنی، ژێرخانی، وزە و پڕۆژەکانی ژینگە.
هەروەها، کۆبوونەوەیەکی باڵایان لەگەڵ عوسمان دەوانی، جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا و باس لە پڕۆژەی هێڵی ئاسنین لە عێراق تاوتوێ کرا و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، بۆ وەستاندنی ئاستەنگەکانی کارەکان، و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مەبەستی جێبەجێکردن و تەواوکردنیان لەماوەی دیاریکراودا، بانکی نێودەوڵەتی دەتوانێت پشتگیری بکات لە رووی وزەی نوێبووەوە، چارەسەرکردنی پڕۆژەکانی گواستنەوە، بەتایبەتی میترۆ.

لە میانی کۆبوونەوە ئەنجامدراوەکاندا، وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوەیەکی هەماهەنگی لەگەڵ جان کایوم، سەرۆکی نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عێراق ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئاسۆی گەشەسەندنی ئابووری عێراق لە رێگەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتەوە بە ئامانجی بەهێزکردنی کەرتی نەوت و غەیرە نەوت و چۆنیەتی پاراستنی سەقامگیری ئابووری لە عێراق لە ژێر رۆشنایی بارودۆخی ئابووری جیهانیدا ئەنجامدرا.

 

هاوکات، وەزیری دارای عێراق چاوی بە هیلا شێخ رۆهۆ، جێگری هەرێمی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی IFC و شاندی یاوەری کەوت و لەگەڵیدا لێکۆڵینەوەی لە گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنان لە عێراق و رێگاکانی چارەسەرکردنیان و گرنگترین ئەو پڕۆژانەی کرد کە دامەزراوەکە سەرپەرشتی جێبەجێکردنی دەکات لە عێراق لە بواری گواستنەوە و کەرتی وزە و دارایی بازرگانی نێودەوڵەتیدا و روونیکردەوە کە دامەزراوەکە دەتوانێت پاڵپشتی پڕۆژەکانی سندوقی گەشەپێدانی عێراق بکات و جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە جەختی لە پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و پڕۆژەکانی و پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی لە عێراق کردەوە.













گەلەری