PM:11:46:25/04/2025
1748 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رەتیدەکاتەوە ڤیزای گەشتیاری لەدایکبوون بەو ژنانە بدات کە لە ئەمریکا منداڵیان دەبێت، چونکە دواتر منداڵەکە رەگەزنامەی ئەمریکی پێدەدرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، قبووڵ ناکرێت دایک و باوکانی بیانی ڤیزای گەشتیاری ئەمریکی بەکاربهێنن بە مەبەستی سەرەکی منداڵبوون لە ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی رەگەزنامەی ئەمریکی بۆ منداڵەکە، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی باجدەرانی ئەمریکا تێچووی چاودێری پزیشکییان لێ وەربگیرێت.
وتیشی،
ئەم کارە بە گەشتیاری لەدایکبوون ناسراوە و ئەفسەرانی کونسوڵخانەی ئەمریکاش بەپێی یاسای
کۆچبەری ئەمریکا هەموو ئەو جۆرە داواکاریانەی ڤیزا رەتدەکەنەوە، ئەو کەسانەی لەڕێگەی
گەشتیاری لەدایکبوونەوە سیستەمی کۆچبەری ئەمریکا خراپ بەکاردەهێنن، رەنگە شایستەی ڤیزای
داهاتوو یان گەشتکردن بۆ ئەمریکا نەبن.