PM:10:57:25/04/2025
932 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ناوچەکەدا و دیدگایان هەیە بۆ پێشخستنی ئابووری.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانـی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای ئاستەنگە ئابووری و داراییەکان، دیدگایان هەیە بۆ پێشخستنی ئابووری بەشێوەیەک کە سوود بە هەموو عێراقیەکان بگەیەنێت.
وتیشی، عێراق خاوەنی سەرچاوەیەکی بەرچاوە
لە بواری پیشەسازی، کشتوکاڵ، بازرگانی و گەشتیاریدا و پێویستە چارەسەری سیاسەتی
هەڵەی تەنها پشتبەستن بە داهاتی نەوت بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، عێراق شایەتی شۆڕشی
خزمەت و گەشەپێدانە، بەرنامەی حکومەتەکەیان چارەسەری هەموو بۆشاییەکانی گەشەپێدانی
کردووە لە سەرانسەری پارێزگاکان، بەپێی پێویستیەکانیان.