سەردێڕ:

هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەمریکا کۆبوونەوە

PM:10:38:25/04/2025

892 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا کە لە ٢٤ـی ئه‌م مانگه‌وه‌ دەستیپێکردوه‌، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق دوپاتکردەوە و ستایشی هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربونەوەی داعشی کرد.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا کە لە ٢٤ـی ئه‌م مانگه‌وه‌ دەستیپێکردوه‌.

هەروەها، باسیان لە رێگاکانی چالاککردنی هاوکارییەکان کردوه‌، بەتایبەتی لە بوارەکانی سیاسی، ئەمنی و ئابوریدا و وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی هاوکاری ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ بەرەنگاربونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان کردەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هەردوو وه‌زیری گەشبینی خۆیان بە ئایندەی پەیوەندییەکان دەربڕی و فوئاد حسێن رۆڵی ئەمریکا و سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆری بەرز نرخاند، لایخۆیەوە روبیۆ پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق دوپاتکردەوە و ستایشی هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربونەوەی داعشی کرد.
هاوکات، له‌باره‌ی دۆخی ئابوریه‌وه‌، فوئاد حسێن وتی، عێراق دەستیکردوە بە هەنگاوی کۆنکرێتی بەرەو هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە و کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە غازی هاوردەکراو.
باسی لەوەشکرد، عێراق هەوڵ دەدات بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی غاز و لە ماوەی چەند ساڵی داهاتودا، دەگاتە خۆبژێوی لەو بوارەدا و دوپاتی کردەوە کە عێراق دەستی بە هاوردەکردنی کارەبا لە وڵاتانی دیکەوە کردووە و لەگەڵ وڵاتانی دیکەش تاوتوێی هاوردەکردنی غاز دەکات، داواشی لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد کە وەبەرهێنان لە عێراق زیاد بکەن و بەشداری لە پڕۆژە ستراتیژییەکانیدا بکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا، باسیان لە رێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی ئابوری و بازرگانی کرد، بە ئاماژەدان بە سەردانی ئەم دواییەی شاندێکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و کەرتی تایبەت بۆ عێراق و ئەو دەرفەتەی کە نوێنەرایەتی دەکات بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کەرتی گشتی و تایبەتدا.
هەروەها، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق تیشکی خستە سەر گرنگی سەرلەنوێ سەیرکردنەوەی هۆشدارییە ئەمنییەکان سەبارەت بە گەشتکردن بۆ عێراق، چونکە ئەو هۆشدارییانە کاریگەری نەرێنی لەسەر بونی کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەیە، ئاماژەی بە دۆخی باشی ئەمنی لە عێراق و ئەگەری ئەوەش بۆ زیاتر راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی کرد، ئاماژەی بە هەندێک وڵاتی ئەوروپی کرد کە چاویان لە هەڵسەنگاندنی ئەمنی خۆیان کردەوە، لایەنی ئەمریکی تێگەیشتنی خۆی بۆ ئەو بابەتە دەربڕی.
لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی نوێی لیژنەی باڵای هاوکاری دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی داهاتوی مانگی حوزەیران یان تەمموزدا کرا بۆ تاوتوێکردنی سەرجەم بوارەکانی هاوکاری لەسەر بنەمای رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی لە سوریا کرا، فوئاد حسێن جه‌ختی له‌ گرنگی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی هه‌ملایه‌نه‌ كرده‌وه‌ كه‌ رێز له‌ مافی هه‌مو پێكهاته‌كانی سوریا بگرێت و به‌شداربێت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.
فوئاد حسێن زیاتر وتیشی، سەقامگیری سوریا کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاسایشی عێراق هەیە، ئاماژەی بە پێویستی وریایی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە کرد، کە نزیکەی ١٠ هەزار لە مەترسیدارترین ئەندامانی داعش تێیدا دەستبەسەرن.













گەلەری