سەردێڕ:

بومەلەرزەیەکی دیکە لە ئیستەنبوڵ روویدا

PM:09:41:25/04/2025

1532 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، بومەلەرزەیەکی نوێ ئیستەنبوڵی هەژاند و دانیشتووانی شارەکە بەتەواوی هەستیانپێکرد.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانمی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، کاتژمێر ٨:٣٣ خولەکی ئەمشەو، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ پلەی رێختەر رۆژئاوای شاری ئیستەنبوڵی هەژاند و دانیشتووانی شارەکە بەتەواوی هەستیانپێکرد.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییانی شارەکە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوار شەممەی رابردوو بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.٢ پلەی رێختەر، ناوچەکانی نزیک دەریای مەڕمەڕەی لە تورکیا هەژاند و دانیشتووانی ئیستەنبوڵ و چەند پارێزگایەکی دراوسێی تورکیا، هەستیان بە بومەلەرزەکە کرد.













گەلەری