سەردێڕ:

سوریا داوا دەکات ئیسرائیل لە خاکەکەی بکشێتەوە

PM:09:34:25/04/2025

976 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوە سوریا داوای له ئەنجومەنی ئاسایش کرد که فشار بخاته سەر ئیسرائیل بۆ کشانەوه له خاکی سوریا.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە سوریا رایگەیاند، بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش کرد و وتی، لە ئەنجومەنی ئاسایشە بۆ نوێنەرایەتیکردنی سوریای نوێ و داوای له ئەنجومەنەکە کرد که فشار بخاته سەر ئیسرائیل بۆ کشانەوه له خاکی سوریا.

هەروەها، داوا دەکات ئەنجومەنەکە فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ کشانەوە لە سووریا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی، ئەو ئاشتی و ئاسایشە تێکدەدات کە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن.

وتیشی، چەندین جار پابەندبوونیان بەوە راگەیاندووە کە سوریا مەترسی لەسەر هیچ وڵاتێکی ناوچەکە و جیهان دروستناکات بە ئیسرائیلیشەوە.

باسی لەوەشکرد، داوای هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو سزایانە دەکات کە بەسەر رژێمی پێشوودا سەپێنراون و دەشڵێت، سوریا هاوکارییەکی بنیاتنەری لەگەڵ رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کردووە و قسەکانیان لە کردەوەکانیاندا رەنگدەداتەوە.













گەلەری