وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەیەوێت سەنتەری نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی دابمەزرێنێت و گرێبەستەکانی بۆ تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی دیجیتاڵی پشتڕاستکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەنتەری نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی دادەمەزرێنێت بەمەبەستی بەرەو پێشچوونی تواناکانی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق.
هەروەها، بە
تواناکردنیان بۆ دابینکردنی پاراستنی دیجیتاڵی هەمەلایەنە بۆ دامودەزگاکانی حکومەت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە ئێستادا وەزارەت کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی رێوشوێنەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە
رێگەی دڵنیابوون لە نهێنی و یەکپارچەیی داتاکانی هاوڵاتیان کە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی
دادوەریدا هەڵگیراون، هاوکات پەرەپێدانی توانا تەکنیکیەکانی کارمەندانی پسپۆڕی وەزارەت
و بەرزکردنەوەی هۆشیاری ئەمنیی خۆی.
باسی لەوەشکرد،
وەزارەتی ناوخۆ گرێبەستی لەگەڵدا کردووە بۆ دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆجیای جیهانی
لەبواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا، بەمەبەستی دڵنیابوون لە ئاسایش و یەکپارچەیی ژێرخانی
دیجیتاڵی خۆی.
ئەوەشی خستەڕوو،
بەرزکردنەوەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی پێویستی بە دابینکردنی تەرخانکردنی دارایی و تەکنەلۆژیای
مۆدێرن هەیە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ پێشهاتە خێراکان لەم بوارە گرنگەدا.