سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ رێبەری باڵای ئێران یان سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە رێککبکەون بەبێ ئەوەی هێرش بکەنە سەر ئێران.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵدترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ عەلی خامنەی، رابەری باڵای ئیران یان مەشعود پێشەشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێیوایە دەتوانن لەگەڵ
ئێران بگەنە رێککەوتن بەبێ ئەوەی هێرش بۆ سەر ئێران دەستپێبکەن و هیوادارە وابێت و
جەختیشی کردەوە کە ئامادەیە لەگەڵ خامنەیی یان سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە.
وتیشی، ئەوە راست نییە کە رێگری لە ئیسرائیل
کردبێت کە هێرش بکاتە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران و پێدەچێت بۆ دڵنیابوون لەوەی
تاران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نەبێت، ناچار بین هێرشێک ئەنجام بدەین.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە
رێککەوتن، لەگەڵ ئیسرائیل دەبێت لە هێرشەکەیدا و لە پێشەنگیدا دەبێت.
دەشڵێت، ناتانیاهۆ من راناکێشێتە ناو شەڕێکەوە
کە رەنگە لەگەڵ ئێران ئەنجامی بدات.