AM:10:57:25/04/2025
2344 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بە نوسراوێک دەڵێت، نابێت کۆی مووچە و دەرماڵەکان لە ٢٠٠٪ تێپەڕ بکات.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری لەسەرە باس لەوەکراوە، بەپێی یاسای ژمارە ٢٢ـی ساڵی ٢٠٠٨ و رێنماییەکانی ژمارە ٢١ـی ساڵی ٢٠٠٨ نابێت کۆی مووچە و دەرماڵەکان لە ٢٠٠٪ تێپەڕبکات جگە لەوانەی بەپێی یاسا و رێنماییەکان بەدەرکراون.
هاوکات بڕیارەکە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و
نوسراوەکەی وەزارەتی داراییش نێردراوە بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکانەوە
بە وەزارەت.