سەردێڕ:

رێگایەکی سەرەکی بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت

PM:09:22:24/04/2025

11964 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە رۆژی شەممە، ٢٠٢٥/٤/٢٦ کاتژمێر ٨:٠٠ ی بەیانی تاکو رۆژی یەکشەممە، ٢٠٢٥/٤/٢٧ کاتژمێر ٨:٠٠ ـی بەیانی رێگای دەروازەی سۆران دادەخرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە رێگای دەروازەی سۆران دادەخرێت و رێگای بێخاڵ بەکاربێنن بۆ هاتووچۆی نێوان سۆران_هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێران دەتوانن رێگای بێخاڵ بەکاربێنن بۆ هاتووچۆی نێوان سۆران_هەولێر و بۆ هاتووچۆی نێوان (سۆران_مێرگەسۆر) بە پێچەوانەوە رێگای هاودیان بەکاربێنن.













گەلەری