PM:07:52:24/04/2025
1632 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی سێ ساڵ پێش ئێستا تاوانێکی کوشتن لە شاری هەولێر ئەنجام درا تۆمەتبار بە چەک کەسێکی کوشتووە و هەڵات بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا دەستگیرکراوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، سێ ساڵ پێش ئێستا لەنێوان چەند کەسێکدا کێشەیەکی کۆمەڵایەتی رووی داوە، کە لەئەنجامدا دەمەقاڵێ و توندوتیژیی لێکەوتەوە، چەک بەکار هات، تەقە کرا، کەسێک کوژرا و لە ئێستادا تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەر ئەوکات تۆمەتبار هەڵاتبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی پۆلیس بە وردی
چاودێریی تۆمەتبارەکەی دەکرد، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو دوای گەڕانەوەی بۆ شاری
هەولێر، بە زووترین کات لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کرا.