سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی و وەزیرى دەرەوەی فەڕەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە

PM:05:03:24/04/2025

2456 جار خوێندراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و وەزیرى دەرەوەی فەڕەنسا، لە هەولێر کۆبوونەوە و بارودۆخی نوێی سوریا و رۆڵی فەڕەنسایان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش ئامادەی کۆبوونەوەکەى مەزڵوم عەبدى و ژان نوێل بارۆبووە و تێیدا پاڵپشتی لە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و گفتوگۆی نێوان لایەنەکانى سوریا کراوە، لەگەڵ رۆڵی فەڕەنسا لە پاڵپشتیکردنی دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی.

هەروەها، فەڕەنسا رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە سوریای دوای روخانى رژێمی بەشار ئەسەد و پێشتر پشتیوانیی خۆی بۆ رێککەوتنی سیاسیی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریادا دەربڕییوە.













گەلەری