PM:03:50:24/04/2025
11416 جار خوێندراوەتەوە
مەڵبەندی چواری رانیەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەداخەوە ئەمڕۆ بەبێ بڕیاری دادگا و بێ هیچ ئاگادارییەکی شەخسی و حیزبی ئەندامی کارا و دڵسۆزمان کاك "شۆڕش غفور" کارگێڕی مەڵبەندی چواری رانیە، لەلایەن هێزێکی ئۆپراسیۆنی سلێمانی دەچنە سەر ماڵیان و دەستگیر دەکرێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەڵبەندی چواری رانیەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لە مەڵبەندی چواری رانیە ئەم کارە ئیدانه دەکەن و لەبەر ئەوەی ناو براو کەسێکی دیارە و لەناو ریزەکانی بزوتنەوەی ئیسلامیش هەموو لایەک دەزانێت کە یەکێکە لە ئەندامە کاراو چالاکەکانی بزوتنەوە لە سنوری مەڵبەندی چواری رانیە .
هاوکات، لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، "بۆیە داواکارین بە زووترین کات ئازاد بکرێت و داوای لێبوردن لە خۆی و
بزوتنەوەی ئیسلامی بکرێت" .