سەردێڕ:

خۆڵبارین تاکەی بەردەوام دەبێت؟

AM:10:19:24/04/2025

2652 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، ئەگەرى نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، هاوکات کەشناسی عێراقیش وتی، لە ئێستادا شەپۆلێكی خۆڵبارین وڵاتەكەی گرتووەتەوە و تا چەند رۆژێکی دیکە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، ئەگەرى نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانی.

كەشناسی عێراقیش وتی، كەشناسی عێراق بڵاوی كردەوە، لە ئێستادا شەپۆلێكی خۆڵبارین وڵاتەكەی گرتووەتەوە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستێكی زۆر مەترسیدار، پێدەچێت لە هەندێك ناوچەدا بە تایبەتی ناوچەكانی رۆژئاوا بۆ ماوەی دوو بۆ سێ رۆژی دیكە شەپۆلەكە بەردەوام بێت.

هاوکات کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، خۆڵبارین سبەینێش بەردەوام دەبێت و مەوادی بینین لە نێوان چوار بۆ شەش کیلۆمەتردا دەبیت. هاوکات پلەکانی گەرماش دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٠  پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٩ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٩  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٣ پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : ٣٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی

 

 













گەلەری