سەردێڕ:

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ: رۆژانە ٨٢ هەزار بەرمیل نەوت لە تاوکێ و فیشخاپور بەرهەمدەهێنین

PM:06:58:23/04/2025

1132 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئاشکرایکرد، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ و فیشخاپورى سنوری دهۆک زیادیکردووە و رۆژانە زیاتر لە ١٨ هەزار بەرمیل نەوتیان لەو دوو کێڵگەکە بەرهەمهێناوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەروجی داتای خۆی لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو بەرهەمهێنانی نەوت لەو دوو کێڵگەیە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنانی مانگاێک لە ئەو دوو کیڵگەیە زیاتر لە ٨٢ هەزار بەرمیل نەوت بووە و لەو بڕەش پشكی كۆمپانیاكە زیاتر لە ١٨هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.

بەپێی ئەو ئامارەش بێت، تەنها پشکی مانگانەی هەرێم لە فرۆشتنی نەوتی ئەو دوو کێڵگەیە نزیکەی ١١٠ ملیار دینارە.

 

هەروەها، پێشتر وەزیرى نەوتى عێراق ئاشکرایکرد، لە هەرێمى کوردستان رۆژانە نزیکەى ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەفرۆشرێت، پارتی و یەکێتی لەدواى راگرتنى هەناردەى نەوت بە بۆری بەردەوامن لە فرۆشتنى نەوت بە قاچاخ، بەڵام ئامادەنین لەو داهاتەی دەستیان دەکەوێت، یەک دیناری بۆ مووچە و پڕۆژەکان دابین بکەن.













گەلەری