سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەکەین

AM:11:51:23/04/2025

992 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەغدا کۆبوونەوە گفتووگۆیان کرد لەبارەی دوایین پێشهات و دۆخی ناوچەکە و دوای کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی فەرانسا رایگەیاند، گرنگە عێراق کێشنەكرێتە ناو هیچ شەڕێکەوە لە ناوچەکەدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ ژان نوێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەغدا رایگەیاند، "پەیوەندییەكانمان لەگەڵ فەرەنسا فراوانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرەنسا لە کاتی شەڕی ئێمە لە دژی داعش، رۆڵێکی گرنگی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بینی.

سەبارەت بە دۆخی سوریاش وتیشی، پشتیوانی لە سەقامگیری سوریا دەکەن بۆ بنیاتنانی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق پشتیوانی لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات و هاوکات دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا تاکە چارەسەرە بۆ گەیشتن بە ئەنجام و لێکتێگەیشتن بە شێوەیەکی ئاشتیانە.

لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باسی لەوەکرد، فەرەنسا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ عێراق هەیە و هەروەها پشتیوانی لە سەروەری عێراق دەکەن.

دەشڵێت، عێراق گەڕاوەتەوە بۆ رۆڵی خۆی و بزوێنەری سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن.













گەلەری