سەردێڕ:

سودانی پشتیوانی بۆ گەلی سوریا دووپاتکردەوە به‌هه‌موو پێکهاتەکانییەوە

AM:10:10:23/04/2025

948 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی وەزیرانی عێراق، پشتیوانی بۆ گەلی سوریا دووپاتکردەوە، به‌هه‌موو پێکهاتەکانییەوە به‌بێ جیاوازی له‌ نێوان گەلی سوریا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی وەزیرانی عێراق پێشوازی کرد لە سەرۆکی پێکهاتەی شیعە لە سوریا و سودانی جەختی لەوە کردەوە کە "عێراق پاڵپشتی گەلی سوریا دەکات بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە و پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و یەکخستنی پێکهاتەکانی دەکات.

هاوکات جەختی لەوەشکردەوە، کە پشتیوانی لە پێکەوە ژیان و ئاشتی مەدەنی لەڕێگەی رۆڵی پیاوانی ئاینی و بەهێزکردنی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی و رەتکردنەوەی توندڕەوی و برەودان بە چەمکی هاوڵاتیبوونەوە، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەکڕیزی نیشتمانی لەنێوان گەلی سوریادا، بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەهێز بکات".













گەلەری