AM:09:17:23/04/2025
1216 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، کەشوهەوای ئەمڕۆ ئەگەری کەمێک تاوەبارانی هەیە لەناوچە شاخاویەکان.
هاوکات، بە گوێرەی
پێشبینییەکانی کەشناسی پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی رۆژی رابردوو.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :
٣٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٢
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٨ پلەی
سیلیزی
زاخۆ : ٢٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٢
پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٩ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٩
پلەی سیلیزی