PM:11:38:22/04/2025
1336 جار خوێندراوەتەوە
گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزایان بەسەر بازرگانێکی ئێراندا سەپاندووە، کە بەرپرسە لە هەناردەکردنی گازی شل و نەوتی خاوی وڵاتەکە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، سەید ئەسعەدوڵڵا ئیمام جومعە، بازرگانی گازی شل و تۆڕی کۆمپانیاکانی خستووەتە لیستی سزاکانیانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەسعدوڵڵا بەرپرسە لە
هەناردەکردنی گازی شل و نەوتی خاوی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان، کە بە بەهای سەدان
ملیۆن دۆلار دەبێت.
هەروەها، هەوڵی ئەوەشی داوە گازی شل هەناردەی
بازاڕەکانی ئەمەریکاش بکات بۆ ئەوەی سزاکانی ئەمریکا نەیگرێتەوە.