سەردێڕ:

وتەبێژی تەندروستی عێراق: مردنێکی نوێ بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە تۆمارکرا

PM:11:09:22/04/2025

1392 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێی بە هۆی تای خوێنبەربوون راگەیاند، بەمەش کۆی گشتی تووشبووانی تای خوێن بەربوون لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە ٢٢ کەس.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای موسەنا گیانلەدەستدانێکی نوێ بەهۆی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە.

هەروەها، بەمەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان گەیشتە سێ کەس و کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٢٢ کەس.













گەلەری