سەردێڕ:

شەڕ لە نێوان هاندەرانی یانەی نەورۆز و یانەی زاخۆ روویدا

PM:10:38:22/04/2025

3208 جار خوێندراوەتەوە

لە یاریگای نەورۆز لە سلێمانی لە یاری نێوان نەورۆز و زاخۆ شەڕ روویدا لە نێوان هاندەراندا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە خولەکەکانی کۆتایی یاریی نەورۆز و زاخۆ بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە هاندەران چوونە ناو یاریگا و بووە هۆی وەستاندنی یارییەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە یاریگای نەورۆز لە سلێمانی لە یاری نێوان زاخۆ و نەورۆز شەڕ روویدا لە نێوان هاندەراندا و بەهۆی شەڕەکەوە چەند کەسێک برینداربوون بەڵام تا ئێستا ژمارەیان نەزانراوە.




ئیحسان سابر ـ سلێمانی













گەلەری