سەردێڕ:

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد

PM:05:54:22/04/2025

2088 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و تیایدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق تاوتوێ کرا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئەکیرا ئەندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد وتیایدا گفتوگۆ کرا لەسەر بارودۆخی سیاسیناوچەکە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

هەروەها، هەفتەى رابردووش ماکسیم رۆبین،کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد.

هاوکات، لەگەڵ گەرمبوونى رووداو و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکە سەردانى شاندە بیانیەکان بۆ لای جوڵانەوەى نەوەى نوێ زیاتر دەبن و وڵاتانى کاریگەری جیهان و ناوچەکە گرنگی بە بۆچوون و هەڵوێستى جوڵانەوەکە دەدەن وەک لایەنێکی کاریگەری ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم و عێراق.














گەلەری