سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: رۆژنامەگەريی ئازاد و بوێر هاوبەشێکی سەرەکییە لە بنیاتنانی کوردستانێکی دادپەروەرتر

AM:10:48:22/04/2025

892 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا رایگەیاند، بە رێزەوە یادی شەهیدانی رۆژنامەگەريی كوردستان و هەموو ئەوانە دەکەینەوە کە لەپێناو گەیاندنی راستی و خزمەتی کۆمەڵگەدا، قوربانییان داوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەشیدا بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی ئاماژەی بەوەشکرد، کە باوەڕیان وایە رۆژنامەگەريی ئازاد، بوێر، بەرپرسیار و ره‌خنه‌گر، هاوبەشێکی سەرەکییە لە بنیاتنانی کوردستانێکی دادپەروەرتر.

هاوکات وتیشی، به‌رده‌وام ده‌بين له‌ كاركردن بۆ فه‌راهه‌مكردنى ژینگەی گونجاو بۆ کاری رۆژنامەنووسان کە تيايدا دەستگەییشتن بە زانیاری مسۆگەر بکات و لە هه‌موو کۆت و بەند و بەربەستێك دوور بێت.













گەلەری