AM:10:33:22/04/2025
37372 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی بنێردرێت بۆ بەغدا و چاوگێکیش لە وەزارەتی دارایی وتی، بەهۆی ئەوەی ئامادەکردنی لیستەکە دوا کەوتووە پێشبینی دەکرێت تەمویلکردنی مووچەش دوابکەوێت لە وادەی دیاریکراوی خۆی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، چاوگەکەی وەزارەتی دارایی بۆ ئێن ئاڕتی وتیشی، لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشکردی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقن و لەگەڵ ئەوەشدا هەرکاتێک لیستەکە رادەستبکرێت پێویستە وردبینی تێدابکرێت و ئەوەش چەند رۆژێکی پێویستە، بۆیە پێشبینی دەکرێت تەمویلکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوابکەوێت.
باسی لەوەکرد،
وردبینی لە لیستەکەدا دەکەن و ئەگەر هیچ کێشە و کەموکوڕییەکی تێدا نەبێت ئەوا تەمویلی
مووچە دەستپێدەکەن.
هاوکات چاوگەکە
دەشڵێت، ئامادەنەکردنی لیستی مووچە و نەناردنی بۆ بەغدا هۆکارە بۆ دواکەوتنی تەمویلی
مووچە لە کاتی خۆیدا، ئەوەش لەکاتێکدایە کە بە گوێرەی رێککەوتنەکان دەبوو حکومەتی
کاربەڕێکەر لە دە رۆژی سەرەتای هەموو مانگێکدا لیستەکە بنێرێت بۆ بەغدا، بەڵام وا
نزیک دەبینەوە لە کۆتایی مانگی چوار و تا ئێستا لیستەکەی رادەستی بەغدا نەکردووە.