AM:08:59:22/04/2025
1924 جار خوێندراوەتەوە
شاندی دەم پارتی سەردانی بارەگای کۆمەڵی دادگەرییان کرد لە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە و پرۆسەی ئاشتییان لە باکووری کوردستان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عەلی باپیر، سەرۆکی كۆمەڵی دادگەریی دوای کۆبوونەوەکە دەڵێت، پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتیی دەكات لە باکووری کوردستان و دەشڵێت، هیواداران پرۆسەی ئاشتی ئەنجامی ئەرێنیی هەبێت و ئامادەییان دەربڕیوە تا هەر شتێک بکرێت هاوکار بن.
وتیشی، پرۆسەی ئاشتیی لە بەرژەوەندیی كورد و گەلانی ناوچەكەدایە و
دەبێت هەنگاوی رژد بنرێت بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەی كورد لە باكووری كوردستان.