PM:09:30:21/04/2025
2008 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر لەلایەن بەشی خزمەتگوزاریی پڕۆژەی رینا تاوەر شووقەكانی ٩٢، ئاگاداركراینەوە لە بوونی ئاگرێك لە شوقەیەكی نهۆمی ١٧.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوەكەی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، تیمەكانی هەریەك لە بنكەكانی ئازادی، شەهید نەریمان، شارەوانی، عەنكاوە و تیمی رزگاركردنی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و بەسەرپەرشتیی راستەوخۆی بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی هەولێر دەستبەجێ ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا.
هەر لە
راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكان توانیان رێگری لە تەشەنەكردنی ئاگرەكە بۆ
شوقەكانی دەوروبەری بكەن و ژیانی چەندان هاوڵاتی پەككەوتە و منداڵ كە لەنێو
شووقەكاندا مابوونەوە رزگاربكرێت و هیچ زیانێكی گیانی نەبێت.