PM:06:18:21/04/2025
1508 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێم رایگەیاند، زانکۆی کامبرج لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کەلـلەسەری شاندەر زێد تەواو کردووە و لە داهاتوودا دەیگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕتی وت، زانکۆی کامبرج لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کەلـلەسەری شاندەر زێد تەواوکردووە.
وتیشی، لە هەوڵی
دروستکردنی مۆزەخانەیەکین تایبەت بە پاشماوەکانی مرۆڤی نیاندەرتاڵ.