PM:05:20:21/04/2025
1632 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ ١٩ کەس بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٥، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراون و بەمەش ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لەماوەی ئەمساڵدا، بەرزبووەوە بۆ ١٩ کەس، كە دووانیان گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ریزبەندیی ئەو ناوچانەی لە
ماوەی ئەمساڵدا حاڵەتی تای خوێنبەربوون تێیاندا تۆماركراون، بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
زیقار/ حەوت حاڵەت.
کەرکوک/ چوار حاڵەت.
موسەننا/ سێ حاڵەت.
نەینەوا/ یەک حاڵەت.
بەسڕە/ یەک حاڵەی.
بەغداد/ یەک حاڵەت.
میسان/ یەک حاڵەت.
واست/ یەک حاڵەت.
تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی
ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە؛ بەپێی راپۆرتێکى رێكخراوی
تەندروستیی جیهانی ٪٤٠ ئەو كەسانەی توشی دەبن، گیانلەدەستدەدەن.
ئەو نیشانانەی کە رەنگە ببنە مەترسی لەسەر ژیان
بریتین لە (خوێنبەربوون لە ژێر پێست، لە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش، یان لە دەم، چاو
و گوێ، هەروەها تێکچوونی کارکردنی کۆئەندامی دەمار، کۆما، هێڵنج، لەکارکەوتنی
گورچیلە یان جگەر، کێشەی هەناسەدان).