PM:05:06:21/04/2025
1580 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی رووسیا یاسای په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیی نێوان رووسیا و ئێرانی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و سه‌ربازییه‌كان واژۆ كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیاکانی رووسیا رایانگەیاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به فه‌رمی یاسای په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیی نێوان رووسیا و ئێرانی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و سه‌ربازییه‌كان واژۆ كرد.
هەروەها، ئامانجی په‌یماننامه‌كه قوڵكردنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانه له هه‌موو بواره‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا، بڕگه‌كانی
بریتین له به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكاری له بواره‌كانی ئاسایش و به‌رگریدا و هه‌ردوولا
پابه‌ند ده‌كات به هه‌ماهه‌نگییه‌كی نزیكتر له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
هاوکات، ئەم
رێککەوتنە نوێنه‌رایه‌تی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌كات بۆ هاوبه‌شییه‌كی درێژخایه‌ن
و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات له ژێر رۆشنایی ئاسته‌نگه جیۆپۆلیتیكییه
هاوبه‌شه‌كاندا، هه‌روه‌ها ئامانجی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه جێگره‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی
ئێستایه سه‌باره‌ت به بناغه‌كانی په‌یوه‌ندی و پره‌نسیپه‌كانی هاوكاری نێوان رووسیا
و ئێران كه له ساڵی ٢٠٠١ واژۆ كرا.