سەردێڕ:

ئەندامێکی دیکەی شاندی ئیمڕاڵی دۆخی تەندروستی تێکچوو

PM:04:55:21/04/2025

1960 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دۆخی تەندروستی ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی دەمپارتی بەهۆی نەخۆشی دڵەوە تێکچوو رەوانەی نەخۆشخانە كرا.


ئەمرۆ دووشەممە ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بە پێی ئاژانسی هەواڵیی ئامیدا، بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە ئەحمەد تورک، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵیی نەیتوانیوە بەشداری لەکۆتا سەردانی شاندەکە بۆ ئیمڕاڵیی بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامی شاندی ئیمراڵی ماوەیەکی درێژە دووچاری نەخۆشی دڵ بوەتەوە و بەهۆی خراپ بوونی تەندروستییەوە، ئەمڕۆ گواستراوەتەوەبۆ نەخۆشخانیەکی ئەنقەرە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، شەوی ٥ـی نیسانـی ئەمساڵ سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی توشی جەڵتەی دڵ بوو، بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە و لە ئەستەنبوڵ نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجام درا و تا ئێستاش دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.













گەلەری