PM:04:35:21/04/2025
2728 جار خوێندراوەتەوە
بۆ یەكخستنی سیستمی مووچەی موچەخۆرانی عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای هەمواركردنەوەی یاساكان دەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، بەمەبەستی یەكخستنی سیستمی مووچەی مووچەخۆران و خەرجكردنی دەرماڵە جیاوازەكان، یاسا پەسەندكراوەكان پێویستیان بە هەموار كردنەوە هەیە.
ئەوەی خستووەتەڕوو،
ژمارەی ئەو یاسا و رێنماییانەی كە تایبەتن بە خەرجكردنی مووچە لە وڵات (٣٤) یاسا و
رێنمایین، بۆیە ئەو جیاوازییە گەورەی لە پێدان و دابینكردنی مووچە دروستكردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
لە بودجەی ساڵی (٢٠٢٤) كە بڕەكەی لە (٢١٣) ترلیۆن دینار بووە كە (٩٠) ملیار دیناری
بۆ مووچە، (٤٠) ترلیۆن دینار بۆ خەرجییە كارگێریەكان و (١٣) ترلیۆن دیناری دیكە بۆ
پڕۆژەکانی وەزارەت و پارێزگاکان تەرخان كرابوو.