سەردێڕ:

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی: ناڵێم لە كوردستان بە قاچاخبردنی نەوت نییە

PM:04:25:21/04/2025

1340 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دانی نا بە قاچاخچێتی نەوت لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت، لە کوردستان نەوت بە قاچاخ دەفرۆشرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی وتی، لە کوردستان بە قاچاخبردنی نەوت هەیە و ناتوانێت بڵێت نییە، بەڵام رەنگە لە قەبارەی قاچاخییەکەدا زیادەڕەوی بکرێت.

ئەم قسانەی هۆشیار زێباری پشتراستی وتەکانی حەیان عەبدول غەنی, وەزیری نەوتی عێراق دەکەنەوە، کە لە دیداری سلێمانی وتی، رۆژانە لە هەرێمی کوردستانەوە ٢٨٦ بۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەفرۆشرێت، و ئەوەش کاری کردووەتە سەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق و توشی سەرئێشەی کردوون.


 

 













گەلەری