سەردێڕ:

پارێزەرێک نهێنییەک لەسەر پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ ئاشکرا دەکات

PM:04:01:21/04/2025

9700 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری پێشووی کەرکوک لەسەر سکاڵاکانی ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە بەغدا دەستگیرکرا تا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت و هەروەها، هەژار کاکەیی، پارێزەر دەڵێت، ئومێد محمد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی راکان جبوری جوڵاندووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، راکان جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکوک، لەسەر سکاڵاکانی ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە بەغدا بە پێی مادەی ٣٤٠ـی یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیرکرا تا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

هەروەها لاویەر هەژار کاکەیی، پارێزەر دەڵێت، لەو خولەی پەرلەمانی عێراق ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی راکان جبوری جوڵاندووە.

ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەکرد، سکاڵاکانی لەسەر راکان جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکوک لەسەر گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە بووە و ٣٩ دۆسیەی گەندەڵی راکان جبوریم رادەستی دەستەی دەستپاکی کردووە.













گەلەری