سەردێڕ:

ئومێد محەمەد: سکاڵاکانم لەسەر راکان جبوری بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە بووە

PM:02:50:21/04/2025

1404 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی کەرکووک رایگەیاند، "دەستگیرکردنی راکان جبوری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەسەر سکاڵاکانی ئێمەیە کە بەدرێژایی سێ ساڵ زۆرترین سکاڵامان داوەتە دەست دادگا و دەستەی دەستپاکی عێراق".


ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، سکاڵاکانی لەسەر راکان جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکوک لەسەر گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە بووە و ٣٩ دۆسیەی گەندەڵی راکان جبوریم رادەستی دەستەی دەستپاکی کردووە.

هاوکات وتیشی، راکان جبوری جیاکاری لە پرۆژەى خزمەتگوزاریی لە گەڕەکە کوردیەکانی کەرکوک دەکرد و هەر کەسێک ستەم لە خەڵکی کەرکوک بکات چارەنوسی لە راکان جبوری باشتر نابێت.













گەلەری