PM:01:46:21/04/2025
6188 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری پێشووی کەرکوک لەسەر سکاڵاکانی ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە بەغدا دەستگیرکرا تا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
ئەمرۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە بەغدا دەستگیرکراوە تا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت و هۆکاری دەستگیر کردنەکەشی بەهۆی سکاڵاکانی نەوەی نوێوە بووە.
هاوکات راکان جبوری، بە پێ ماددەی ٣٤٠ دەستگیرکراوە کە لە یاسای سزادانی عێراقیدا
هاتووە، هەر فەرمانبەرێک یان کەسێک کە بە خزمەتێکی گشتی تۆمەتبار بکرێت، بە مەبەست
زیان بە سامان یان بەرژەوەندی ئەو قەوارەیە بگەیەنێت کە تێیدا کار دەکات یان پەیوەندیی
پێوە هەیە بەهۆی پۆستەکەیەوە، یان بە پارەی ئەو کەسانەی پێیان سپێردراوە، سزا دەدرێت
بە زیندانیکردن بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.