PM:01:02:21/04/2025
1284 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی ئۆفیسی دەم پارتی دەڵێت، شاندی دەم پارتی بۆ چاوپیکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێکەوتن و جێگری سەرۆکی دەم پارتیش دەڵێت، سەرکردایەتی حزبەکەیان کۆدەبێتەوە لەسەر پرۆسەی ئاشتی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەرپرسی ئۆفیسی دەم پارتی دەڵێت، شاندی دەم پارتی بۆ چاوپیکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێکەوتن و شاندەکە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان و فایق ئۆزگور ئێرۆڵ، بەرەو زیندانی ئیمراڵی بەڕێکەوتوون و لەبارەی پرۆسەی ئاشتیلەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە.
هاوکات، سزای تەمەلی جێگری سەرۆکی دەم پارتی وتی، سەرکردایەتی حزبەکە
کۆدەبنەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا وادەی دیداری شاندی ئیمڕاڵی لەگەڵ وەزیری دادی
توركیا و پێشنیازی به یاساییكردنی پرۆسهی نوێی ئاشتی تاوتوێ دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا شاندی دەم پارتی سێ جار لەبارەی پرۆسەی
نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان لەگەڵ ئۆجەلان کۆبونەتەوە و بەم
سەردانەشەوە دەبێتە چوارەم سەردان لەسەر ئەو پرسە بۆ لای ئۆجەلان.