AM:11:57:21/04/2025
1056 جار خوێندراوەتەوە
بەغدا دوو رۆژە دەستی کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار و حکومەتی کاربەڕێکەریش تا ئێستا نەیتوانیوە لیستی مووچە ئامادە بکات و بڕیارە ئەمڕۆ ئامادەکردنی لیستەکە تەواو بکات و تا سبەینێ بینێرێت بۆ بەغدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، چاوگێک لە حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕتی وت، تا ئێستا لیستی مووچە نەنێردراوە بۆ بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ لیستەکە ئامادە بکرێت و تا سبەینێ بنێردرێت بۆ بەغدا و دواتر تەمویلی مووچە دەست پێبکات.
هاوکات چاوگەکە دەشڵێت، هۆکاری ئامادە نەبوونی
لیستی مووچە و دروست بوونی کێشەکە ئەوەیە، چەند فەرمانگە وەزارەتێک لیستی مووچەکەیان
بە رێکوپێکی نەناردووە و بەهۆیەوە رادەستکردنی لیستەکە دواکەوتووە. کە ئەوەش کەمتەرخەمی
حکومەتی کاربەڕێکەر دەردەخات.