AM:11:07:21/04/2025
5100 جار خوێندراوەتەوە
ماوەی زیاتر لە چەند مانگێکە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، تووشی نەخۆشییەکی سەخت ببوو و کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی رۆما لەژێر چاودێری چردابوو ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٨ ساڵێدا کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی رۆمانیە لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا، نەخۆشییەکە دەگەیشتە تا رادەی لەکارکەوتنی سییەکانی و لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەی لەکارکەوتنە سەرەتاییەکانی وەک لە کارکەوتنی گورچیلەکانی دۆخی تەندروستی سەختر کردبوو
هاوکات، "خۆرخێ ماریۆ بێرگۆ"
کە بەناوی (پاپا فرانسیس)ەوە ناسراوە لەدایکبووی ١٧ـی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ە کە لە
بوێنس ئایریسی پایتەختی ئارجەنتین چاوی بە دنیا هەڵهێناوە و کەسایەتی کریستیانی ئەمریکای
لاتینییە و یەکەمین کەسە لە مێژووی ڤاتیکان دا کە وەک رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ھەڵببژێردرێت.
پاپا فرانسیس خاوەن پلەی ماستەر بووە لە بواری فەلسەفە و خواناسیدا لە زانکۆی
بۆینس ئایریسی ئارجەنتین لەهەمان کاتیشدا خاوەن ماستەر بووە لە زانستی کیمیا لە ھەمان
زانکۆدا.