AM:09:46:21/04/2025
968 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی وتی، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شەشی ئەمساڵدا پێکدەهێنرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، جەعفەر مستەفا، بۆ میدیای حزبەکەی دەڵێت، گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی لە بارەی پێکهێنانی حکومەتەوە بەباشی بەڕێوە دەچن و لە مانگی شەشدا کابینەی نوێ پیکدەهێندرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی وتی، یەکێتی کار بۆ بنەبڕکردنی هەموو ئەو کێشانە دەکات کە لە حوکمڕانی هەرێمدا بوونیان
هەیە، وتیشی، حزبەکەی دەیەوێت حکومەتی نوێی هەرێم حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت.