AM:09:25:21/04/2025
752 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئاگربەستێکی دوو رۆژی لە شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، سەرۆکی ئۆکرانیا پێشنیار دەکات ئاگربەستەکە درێژبکرێتەوە بۆ ٣٠ رۆژ و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، هیوادارە لەم هەفتەیەدا روسیا و ئۆکرانیا بگەنە رێکەوتن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ڤلۆدمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێشنیارێکی نوێ بۆ ئاگربەست دەکات لەگەڵ روسیا و دەڵێت، ئاگربەستە دوو رۆژییەکەی لەگەڵ روسیا درێژ بکرێتەوە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ و هاوکات بە ئامانجگرتنی ئەو ناوچانە بوەستێنرێت کە هاوڵاتیانی مەدەنی لێ دەژی.
دۆناڵد ترەمپیش وتی، هیوادارە لەم هەفتەیەدا ئۆکرانیا و روسیا بگەنە رێککەوتن
و ئاگربەست ئەنجام بدەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی شەممە روسیا بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەی مەسیحییەکانەوە
ئاگربەستێکی کاتی لەگەڵ ئۆکرانیا راگەیاند و بەگوێرەی بڕیارەکەش ئەمڕۆ کۆتا رۆژی
ئاگربەستەکەیە.