سەردێڕ:

ئەمریکا بەنیازە باڵیۆزخانەکانی لە ٣٠ وڵات دابخات و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە

AM:12:05:21/04/2025

4044 جار خوێندراوەتەوە

كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی، كۆمەڵێ بەڵگەنامەی دەست كەوتووە، كە دەریدەخەن ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، هەوڵ دەدات داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق تاوتوێ بكات و بڕیاری لێ بدات.


ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥، كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا نیازی كەمكردنەوەی نوێنەر و نێردە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكای لە ٣٠ وڵاتدا هەیە، كە سەرەكیترینیان عێراق و سۆماڵە.

بەپێی سەرچاوەكە، ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەریكی دەستكاریكردنی سیاسیەتی دەرەوەی وڵاتەكەن، كە لە هەنگاوی یەكەمدا داخستنی ١٠ باڵیۆزخانە و ١٧ كونسوڵگەرییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو وڵاتانەی دیاری كراون نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریكایان تێدا دابخرێت، جگە لە عێراق و سۆماڵ، وڵاتانی لۆكسەمبۆرگ، لیسۆسۆ، كۆماری كۆنگۆ، كۆماری ناوەڕاستی ئەفریقا و باشووری سوودان دەگرێتەوە، ئەمەش بە هۆكاری ئەوەی ئەركی ئەم نێردانە لەو كونسوڵگەری و باڵیۆزخانانە جێبەجێ دەكرێ كە دراوسێی ئەم وڵاتانەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستپێشخەرییە نوێیەکە، کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی کارایی حکومەت، ئیلۆن مەسکەوە جێبەجێ دەكرێت، پێی وایە پێویستە ئەمریکا نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی خۆی لە عێراق کەم بکاتەوە لە بەرژەوەندیی وڵاتانی گەورەتر، لە نموونەی ژاپۆن و کەنەدا.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوە داوە مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تا ئێستا هەڵوێستی خۆی لەبارەی راسپاردەکانی کۆشکی سپی سەبارەت بە نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی لەو وڵاتانە رانەگەیاندووە.













گەلەری