ژماره‌یه‌ك له میدیاكارانی كورد رێكخراوێكیان به‌ناوی باره‌گاكه‌ی (كۆله‌كیڤی میدیاكارانی كوردستان له ئه‌وروپا) دامه‌زراند كه باره‌گاكه‌ی له برۆكسل ده‌بێت و توانای وه‌رگرتنی ئه‌ندامی ده‌بێت له هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپاوه و جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كار و هه‌وڵدان بۆ رێكخستن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامێكیان نه‌بووه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەکی بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوه ژماره‌یه‌ك له میدیاكارانی كورد له ئه‌وروپا بڵاویانكردووەته‌وه، كورد سه‌دان ساڵه خه‌بات بۆ ئازادی خۆی ده‌كات، بێگومان چاپه‌مه‌نی كوردی له‌م خه‌باته‌دا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه، كورد له سه‌ره‌تای ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردستانه‌وه، هه‌م باجی قورسی داوه و هه‌م له خه‌بات و هه‌وڵه‌كانی له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌موو
جیهاندا ده‌یان ته‌له‌فزیۆن و سه‌دان رۆژنامه و گۆڤاری تایبه‌ت به كورد و
كوردستانی هه‌ن، هه‌روه‌ها به پێی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ی تێیداین، له تۆڕه‌كانی
دیجیتاڵ میدیادا كه‌سانی كورد هه‌ن و چالاكن و جێگه‌ی خۆیان گرتووه، جگه له‌م
پێشهاتانه، به‌شێك له داموده‌زگا رۆژنامه‌وانیه‌كانیان له چوار پارچه‌ی
كوردستان به‌رده‌وامن له كار و چالاكییه‌كانییان، له‌م رووه‌وه ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێكه كار و هه‌وڵدان بۆ رێكخستن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا ئه‌نجام
ده‌درێت، به‌ڵام هه‌وڵانه هێشتا ئه‌نجامێكیان نه‌بووه.
باسیان له‌وه‌شكردووه، نوێنه‌رانی
داموده‌زگا و رێكخراوه‌كانی راگه‌یاندنی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی
رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكاره‌كان، له رۆژانی ١٩ و ٢٠ـی نیسان له شاری ئاڵست له
وڵاتی به‌لجیكا كۆبوونه‌وه و هه‌م پرسی رێكخراوه‌یی و هه‌م پرسه تایبه‌ته‌كانی
په‌یوه‌ست به راگه‌یاندنی كورد له ئه‌وروپا تاوتوێ كران، له‌م كۆبوونه‌وه‌دا هه‌م
بارودۆخی ئێستای كورد و كوردستان و هه‌م بارودۆخی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به
وردی باسیان لێوه كرا، چه‌ندین ره‌خنه و پێشنیاری به‌نرخیش هه‌بوون، له
كۆتاییدا هه‌موو به‌شداربوان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه رۆژنامه‌نووسانی كورد
كه له ئه‌وروپا ده‌ژین ده‌بێت له چوارچێوه‌ی رێكخراوێكی ئازاد‌دا كۆببنه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه بتوانێت رۆڵ و ئامانجه‌كانی خۆی بگێڕێت.
ئه‌م بڕیار و پێشنیارانه له
كۆنفڕانسی ١٩ و ٢٠ـی نیسان دران:
یه‌كه‌م:
رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی
یاسایی بۆ رێكخراوه‌كه كرا، كه باره‌گاكه‌ی له برۆكسل بێت و توانای وه‌رگرتنی
ئه‌ندامانی هه‌بێت له هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپاوه.
دووه‌م:
ناوی كۆمه‌ڵه‌كه به كۆی ده‌نگ وه‌ك
كۆله‌كیڤی میدیاكارانی كوردستان له ئه‌وروپا په‌سه‌ند كرا.
سێیه‌م:
بڕیاردرا لیژنه‌كه له ١١ كه‌س
پێكبێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری كۆله‌كتیڤه‌كه.
چواره‌م:
ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه وه‌ك ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی كار و خه‌بات هه‌ڵبژێردران:
-نیاز عه‌بدوڵا
- هیدایه‌ت ئیبراهیم
- دیار عه‌زیز شه‌ریف
- ئامه‌د
دجله
- ڕۆنی
ئایلم
- ماكسیم
دیمیرالپ
- گوڵستان
چیا ئیكه
- ماهیر
ئوزمه‌ز
- رۆژدا
ده‌لا
پێنجه‌م:
كۆمیته‌ی هه‌ڵبژێردراو ده‌ستپێشخه‌ری
هه‌یه و ده‌توانێت دوو كه‌س زیاد بكات بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی.
شه‌شه‌م:
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ هه‌یه
به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان به گوێره‌ی بڕیار و گفتوگۆكانی كۆنفرانسی ئاڵست تا
كۆنفرانسی دامه‌زراندن، كه دواترین كات له پاییزی ٢٠٢٥ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.