PM:07:07:20/04/2025
1224 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، یەکێتی کار بۆ بنەبڕکردنی هەموو ئەو کێشانە دەکات کە لە حوکمڕانی هەرێمدا بوونیان هەیە، وتیشی، حزبەکەی دەیەوێت حکومەتی نوێی هەرێم حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، لوقمان وەردی، بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، یەکێتی لەسەر دوو ئاراستە کاردەکات، ئاراستەی یەکەمیان لە بەغدایە و دووەمیش لە هەرێمی کوردستانە کەکار بۆ بنەبڕکردنی هەموو ئەو کێشانە دەکات کە لە حوکمڕانی هەرێمدا بوونیان هەیە،
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی دەیەوێت حکومەتی هەرێم حکومەتی
خزمەتگوزار بێت بەبێ جیاوازی لە زاخۆوە تا کفری و کەلار خزمەتگوزاری پێشکەش بە
خەڵکی کوردستان بکات.