PM:06:32:20/04/2025
1752 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێك كه بڕێك زێڕی ساخته‌ی له بازاڕه‌كانی شاری هه‌ولێر ساغ كردبووە، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌ند شوێنكارێكی (زێڕنگری) له‌شاری هه‌ولێر ئاگادار كراینه‌وه كه كه‌سێك له چه‌ند دوكانێكی زێڕنگری هه‌ڵساوه به فرۆشتن و ساغ كردنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه زێڕێكی ساخته.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون
له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه، ناسنامه و شوێنی تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستنیشان كرد،
به‌ناوی كه خه‌ڵكی وڵاتی سوریایه، دواتر به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی
ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
ئاسایشی هه‌ولێر
باسی له‌وه‌شكردووه، داوا ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێك سكاڵای یاسای له‌سه‌ری هه‌یه، سه‌ردانی
به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تیه‌كه‌یان بكات، سوپاسی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه هه‌میشه هاوكاریانن
له پێدانی زانیاری.