PM:06:22:20/04/2025
1036 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی سەرۆکی روسیا فەرمانی بە سوپاکەی دا هەموو چالاکییەکی سەربازی رابگرن و ئاگربەستی یەک رۆژەی راگەیاند، بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەوە، هاوکات، هەردوو وڵات یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە شکاندنی ئاگربەستی یەک رۆژە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئاژانسەکانی هەواڵی روسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەوە بڵاویانکردەوە، ئۆکرانیا زیاتر لە هەزار جار ئاگربەستی پێشێکردووە، کە لەلایەن پوتنەوە و بەبۆنەی جەژنی رابوونەوە رایگەیاند، لەلای خۆشیەوە زینلینسکی ئامادەی دەربڕی بۆ ئاگربەستەکە و پێشنیازی درێژکردنەوەشی کردبوو، ئەمڕۆ بە هەمان شێوە ئەویش روسیای تۆمەتبار کردووە بە دەیان هێرش بۆسەر وڵاتەکەی لەلایەن روسیاوە.
بەرگری روسیا ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی ئۆکرانیا ٤٤٤ جار بە چەک
هێرشیان كردووەتە سەر پێگەکانی روسیا، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە ٩٠٠ هێرشی
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییشیان ئەنجامداوە .
وتیشی، سەرەڕای ئاگربەستی دوو رۆژە، یەکەکانی ئۆکرانیا هەوڵیاندا
شەوانە هێرش بکەنە سەر پێگەکانی روسیا لە ناوچەکانی سوخایا بەڵکا و بۆگاتیر لە
کۆماری گەلی دۆنێتسک.
جەختیشیان کردووەتەوە، ئەو هەوڵانە بەرپەرچدراونەتەوە و ئەو
هێرشانەی كراوە لەو ناوچانەیە دەکەونە رۆژهەڵاتی ناوچەی دۆنێتسک و لەژێر
دەسەڵاتی هێزەکانی روسیادایە.