سەردێڕ:

وەزیری کشتوکاڵ: هەناردەکردنی هێلکە دەستیپێکردووە و ئاسانکاری دەکەین بۆ هەناردەکردنی مریشك

PM:05:21:20/04/2025

1260 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، ئاستی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و پەلەوەر بۆ وڵاتان فراوانتر دەکەین.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، چەندین بەرهەمیان هەناردەی وڵاتان کردووە، لە داهاتوودا ئاستی هەناردەکردن بۆ وڵاتان فراوانتر دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانین بازاڕێکی باش بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکان دروست بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا سەرقاڵی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی تایبەتن، کە هاوکاری خاوەن پڕۆژە تایبەتەکان دەکات و تێچووی بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشک کەم دەکاتەوە.

وەزیری کشتوکاڵ باسی لەوەش کرد، لە داهاتووشدا دەست بە هەناردەکردنی گۆشتی مریشک دەکرێت بۆ دەرەوە، بەڵام ئێستا هەناردەکردنی هێلکە بۆ وڵاتان دەستی پێکردیە.

لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆرترین بەرهەمی ناوخۆیی هەناردەی وڵاتان کرا و هەوڵەکانی حکومەتیش بۆ فراوانکردنی بەردەوامە.













گەلەری