PM:04:43:20/04/2025
5800 جار خوێندراوەتەوە
به‌رگری شارستانی ئاكرێ رایگه‌یاند، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له به‌رده‌ڕه‌ش له رووباری خازر خنكا و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێندراوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی به‌رده‌ڕه‌ش كراوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ئاكرێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، رووداوه‌كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ روویداوه و ئه‌و كه‌سه‌ی خنكاوه ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵه و دانیشتووی ناوچه‌ی به‌رتله‌یه.
باسی له‌وه‌شكردووه،
له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و هاوڵاتییانه‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه
و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كراوه، به‌دواداچوون و
لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.