PM:04:17:20/04/2025
1728 جار خوێندراوەتەوە
شاندی حکومەتی عێراق و هەرێم لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم کۆبوونەوە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش دەڵێت، کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هەردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانینەوت کۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارو چالاکیەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرا،
هەردوولا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی
نەوت تاوتوێ کرد، لە بەرامبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی
بەرهەمهێنانینەوت لەم رووەدا گیرا.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، لە ئاداری ٢٠٢٣ـەوە، بەهۆی بڕیارێکی دادگەیەکی نێوبژیوانیی
نێودەوڵەتی لە پاریس، هەناردەی نەوتى هەرێمی کوردستان و کەرکوک لە رێگەی تورکیاوە راگیراوە،
تاوەکو ئێستا چەند جارێک کۆبوونەوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە لەگەڵ حکومەتی
عێراق هەبووە، بەڵام کۆبوونەوەکان بێ ئەنجام بوون.